له‌سه‌ر لهشكركێشییهكهى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، جه‌مال فاخر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى ئیئتیلافى سائیرون (ره‌وتی سه‌در) داواده‌كات په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له ئه‌نجامبدات و حكومه‌ت سهرپشكك بكات بۆ به‌كارهێنانى سه‌رجه‌م كارته‌كانى فشار بۆ وه‌ستاندنى توركیا، له‌وانه‌ش هێزى سه‌ربازى.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه سوپاى توركیا دوو په‌لاماری سه‌ربازى به‌ناوه‌كانی (چنگ-هه‌ڵۆ) و (چنگ –پڵنگ) ده‌ستپێكردوه و بۆردومانى چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمی كردوه و هاتونه‌ته نزیك زاخۆش، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه چه‌ندین هاووڵاتى مه‌ده‌نى بونه‌ته قوربانى، له‌وباره‌یه‌وه جه‌مال فاخر له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه، توركیا زیاده‌ڕه‌وى زۆرى كردوه و سه‌رجه‌م عورفه دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى له رێكخستنى په‌یوه‌ندى هاوسێیه‌تى پێشێلكردوه، هه‌ر له بڕینى پشكى ئاو تا ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ ناو خاكى عیراق، ئه‌مڕۆش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانى پرۆسه‌ى سه‌ربازى له‌ناو خاكى عیراقدا ئه‌نجامده‌دات.
باسى له‌وه‌شكردوه، زمانى ئیدانه‌كردن و ره‌تكردنه‌وه، زمانى لاوازه‌كانه و ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى لایه‌نى توركى زیادهڕهویهكانى زیاتر بكات به‌بێ ترسان له هیچ سزایه‌ك، چه‌ندین كارتى فشار هه‌ن، كه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێن بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر توركیا تا كاره دوژمنكارانهكانى بوه‌ستێنێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه، پێویسته په‌رله‌مان رۆڵى راسته‌قینه‌ى خۆى ببینێت ئه‌ویش به ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له و سهرپشككردنى حكومه‌ت بۆ گرتنه‌به‌رى سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى توركیا، له‌وانه‌ش بڕینى په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان و ده‌ركردنى كۆمپانیا توركییه‌كان له عیراق، هه‌روه‌ها داخستنى باڵیۆزخانه‌ى عیراق له توركیا و ده‌ركردنى باڵیۆزى ئه‌و وڵاته‌ش له به‌غدا و تۆماركردنى سكاڵاى فه‌رمى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ئیئتیلافى سائیرون ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بوو له كاره دوژمنكارانهكهى ئه‌وا له‌سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه پێویسته وه‌ڵامی هه‌ر ئۆتۆمبێل و كه‌س و فڕۆكه‌یه‌ك بده‌نه‌وه، كه سنوره‌كانى عیراق ببڕێت.