به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئه‌حمه‌د رازی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی عیراق له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدای پایته‌خت گیانیله‌ده‌ستدا.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بو ئه‌حمه‌د رازی به‌هۆی كۆرۆناوه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا له ژێر چاودێری پزیشكیدا بو، هه‌رچه‌نده ئاماده‌كاری كرابو بۆئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن بكرێت و له‌وێ چاودێری زیاتری ته‌ندروستیی بكرێت، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی بڵاوكرایه‌وه.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی كۆرۆنا له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی “به‌غداد الیوم”ی وتبو “كاپتن ئه‌حمه‌د رازی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی هه‌یه و نیشانه‌كانی توشبون به ڤایرۆسه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوه، هه‌ربۆیه خراوه‌ته ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه”.
ئه‌حمه‌د رازی له ئه‌فسانه‌كانی تۆپی پێی عیراقه و خاوه‌نی تاكه گۆڵی وڵاته‌كه‌یه له مێژوی مۆندیالدا، كه ساڵی 1986 له هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكای كرد.
هه‌ر له ماوه‌ی رابردودا تۆپی پێی عیراق زیانێكی دیكه‌ی لێكه‌وت كاتێك عه‌لی هادی یاریزانی پێشوی عیراق و راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ به هه‌مان په‌تا گیانیله‌ده‌ستدا.