هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند “پڕۆژه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیارانی كوردستان به بازاڕی جیهانی بكرێت”.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران كرا و بڕیاریشه پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت، له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات ساڵانه بڕی 300 هه‌زار تۆن گه‌نمی جوتیاران وه‌رده‌گیرا و ئه‌مساڵیش بڕه‌كه‌ی بۆ 350 هه‌زار تۆن زیادكراوه، له‌و رێژه‌یه‌ش بڕی 110 هه‌زار تۆن گه‌نم له سنوری پارێزگای هه‌ولێر له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت و رۆژانه جوتیاران گهنمهكانییان له پهنهرهكانی سایلۆ به‌تاڵ ده‌كه‌ن.
هێمن سه‌ید موراد ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران، پارێزگای هه‌ولێریان كردووه‌ته نۆ ناوچه و ده‌شڵێت “ئێستا پرۆسه‌كه به خێرایی ده‌ڕوات به‌راورد به چه‌ند رۆژی رابردو”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، كه ناوچه‌ی شه‌مامك و قوشته‌په زۆرترین رێژه‌ی گه‌نمی به‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر كاری كشتوكاڵی و چاندنی گه‌نم له‌و ناوچانه ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی پڕۆژه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان به بازاڕی جیهانیی بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی نرخی گه‌نم له بۆڕسه‌ی جیهانی نه‌توانراوه پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ بكرێت و له‌وباره‌یه‌وه هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت، وتی ”حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه‌ی ئێستا ناتوانێت گه‌نم له بازاڕ بكڕێته‌وه، پڕۆژه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدابوو بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام نرخی تۆنی گه‌نم له بۆڕسه‌ی جیهانی زۆر هه‌رزانتره له‌و نرخه‌ی كه حكومه‌تی عیراقیی ده‌یكڕێت، واتا تۆنی گه‌نم له بۆڕسه‌ی جیهانی له ده‌وروبه‌ری 200 دۆلاره، به‌ڵام ئه‌و گه‌نمه‌ی حكومه‌تی عیراق ده‌یكڕێت 480 دۆلاره، ناتوانێت ململانێی گه‌نمی ده‌ره‌وه بكات چونكه له ده‌ره‌وه نرخ هه‌رزانتره، ئه‌م نرخه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و هاندانی جووتیاران بوه”.