
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه كه ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه بڕیاری هه‌مومان بووه.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه به میدیای حزبه‌كه‌ی وتووه، “ئه‌و بڕیاره بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و هه‌مومان له‌گه‌ڵی بوین و رونیكردووه‌ته‌وه، “عیراق له ساڵی 2019ه‌وه به رێژه‌یی 50% بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه‌و له ساڵی (2020)یشه‌وه به بڕیارێكی سیاسی نادادپه‌روه‌رانه و ناده‌ستوری (453) ملیار دیناری له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕی ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به پێی ده‌ستور موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت بچێته چوارچێوه‌ی ململانێ سیاسیه‌كانه‌وه، جگه له‌وه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هه‌روه‌كو چۆن دۆخی ئابوری جیهانی توشی گرفتی گه‌وره‌كرد له هه‌رێمی كوردستانیش به هه‌مان شێوه توش هات و باری ئابوری و دارایی دابه‌زی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش كاریگه‌ری ته‌واوی كرده سه‌ر داهاتی ناوخۆ.
وه‌زیری دارایی و ئابوری ئه‌وه‌شی وتووه: “له‌م دۆخه نه‌خوازراوانه‌دا توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی موچه ته‌واو لاوازبو، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدابو له‌وانه‌ش “موچه نه‌درێت یاخود 60 رۆژ جارێك موچه بدرێت و ئه‌و كاته‌ش موچه ده‌بو به 50% بۆ هه‌ر مانگێك، بژارده‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌بوو هه‌ندێك وه‌زاره‌ت موچه وه‌ربگرن و ئه‌وانی دیكه لێی بێبه‌ش بن و چاوه‌ڕوان بن، بژارده‌ی كۆتاییش به پێی رێژه‌ی كورتهێنانه‌كه موچه كه‌مبكرێته‌وه‌و واته به رێژه‌ی 34%، یاخود هه‌وڵبدرێت له رێگه‌ی قه‌رزه‌وه كورتهێنانه‌كه كه به رێژه‌ی (34%)ه داپۆشرێت، به‌ڵام به داخه‌وه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی قه‌رزكرا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه، به‌شی داپۆشینی هه‌مو كورتهێنانه‌كه‌ی نه‌كرد و كورتهێنانی بودجه‌ی بۆ (21%) دابه‌زاند.
ده‌شڵێت: “بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ناچاری له‌و پێنج بژارده خراپه ئه‌مه‌یان هه‌ڵبژارد كه كه‌مترین زیانی بۆ موچه‌خۆر هه‌یه و په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ش به پێی چه‌ند مه‌رجێك بوه له‌وانه، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی لێ به‌ده‌ركراوه و ئه‌و كه‌سانه‌ش ناگرێته‌وه كه موچه‌كه‌یان له خوار (300) هه‌زار دیناره‌وه‌یه، جگه له‌وه هه‌مو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی دیكه‌ی گرتوه‌ته‌وه به‌بێ جیاوازی و به هه‌مان رێژه”.
وه‌زیری دارایی و ئابوری ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه بڕیاره‌كه بۆ پله تایبه‌ت و باڵاكان جیاوازه و ئه‌وان ته‌نیا (50%)ی موچه‌كانیان خه‌رجده‌كرێت و هه‌مو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان راسپێردراون به میكانیزمێك موچه دابه‌ش بكه‌ن ئه‌وانه‌ی موچه‌یان كه‌مه كه‌میان به‌ركه‌وێت واته ئه‌م كورتهێنانه موچه نزمه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی كه‌متر ده‌گرێته‌وه، مه‌رج نییه (20%)بێت.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، دوپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاتییه، “چونكه هه‌ر ئه‌وه‌نده ته‌مویل له‌به‌رده‌ستدابوه‌و بۆ ئه‌م مانگه‌یه، ئه‌م بڕیاره‌ش به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌مو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری هه‌مومان بوه، هه‌ركه‌سێك له‌و موزایه‌ده‌چیانه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ربه لایه‌نێكی سیاسی گه‌وره‌ن و به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه‌ی هه‌یه له ئه‌ستۆیاندایه، باشتروایه له جیاتی موزایه‌ده و یاریكردن به دۆخی خراپی ئابوری و دارایی و ده‌رونی هاووڵاتیان، به‌شدارییان بكردایه له پڕكردنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه و له جیاتی قسه‌ی زل به‌شداریی دابینكردنی موچه‌یان بكردایه، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ده‌ستبه‌رداری زیاده‌ڕه‌وی مه‌رزه‌كان و موڵك و ماڵی گشتی بن”.