له ناوچه‌ی سیبریا باكوری روسیا پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتونه‌ته ئاستێكی زۆر به‌رزتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، به‌جۆرێك له شارۆچكه‌ی ڤێركهۆیانكس كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌ی گه‌رما گه‌یشته 38 پله‌ی سیلیزی، ئه‌وه‌ش به‌رزترین پله‌یه تا ئێستا له‌وێ تۆماركرابێت.
له كاتێكدا به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی “CBS”ی ئه‌مریكی ئه‌و شارۆچكه‌یه له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردودا یه‌كێك بووه له ساردترین ناوچه‌كانی جیهان و پله‌ی گه‌رمای بۆ 51 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیوه، به‌ڵام مانگه ده‌ستكرده‌كان وێنه‌ی ئه‌و ئاگرانه‌یان گرتوه، كه له ناوچه‌كانی نزیك شارۆچكه‌كه كه‌وتونه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی فراوان دوكه‌ڵی ئاگره‌كان خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌یان داپۆشیوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌نێوان مانگه‌كانی كانونی دووه‌م- ئاداری ئه‌مساڵدا پله‌كانی گه‌رما له روسیا به‌جۆرێك به‌رزبونه‌ته‌وه، كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ئاسته‌ی پله‌ی گه‌رمایه‌ی چاوهڕواندهكرا له ساڵی 2100دا تۆماربكرێت، 80 ساڵ پێش هاتنی ئه‌و واده‌یه ده‌ربكه‌وێت.
واش پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی كاره‌ساته سروشتییه‌كان و پیسبوونی ژینگه‌وه پله‌كانی گه‌رما به به‌رزی بمێننه‌وه و له هه‌فته‌ی داهاتووشدا پله‌كانی گه‌رما له خۆرهه‌ڵاتی سیبریا نزیكی 32 پله‌ی سیلیزی بێت.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی به‌كارهێنانی رێژه‌یه‌كی زۆری سوته‌مه‌نی و ئه‌و كاره‌ساته سروشتییانه‌ی له ساڵی رابردودا رویانداوه، پله‌ی گه‌رمی زه‌وی دوو هێنده‌ی خۆی به‌رزبوه‌ته‌وه و قه‌باره‌ی سه‌هۆڵی بهستهڵهكهكانیش به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 50 كه‌میان كردووه.