لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی شوبات بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم به‌ناچاری بڕیاره قورسه‌كه‌ی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه داوه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش لاهور شێخ جه‌نگی له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی “ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێككه‌وتن، شه‌فافییه‌تی نه‌بێت له خه‌رجی و داهات، یه‌كێتی ناچێته ژێر باری مووچه بڕین. هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یه‌كێك ده‌بێ له بژارده‌كانمان”.
ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سێیه‌م جار ده‌چێته‌وه به‌غدا و گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ده‌كه‌ن.