پۆلیسی گه‌رمیان: هاووڵاتییه‌ك خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا

په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه‌، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك هێنراوه‌ته‌ پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كه‌ به‌ وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بووه‌و خۆی هه‌ڵواسیوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 
عه‌لی جه‌مال قه‌دووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ته‌رمی هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی (م. ع. ع.) له‌دایكبووی 1951 دانیشتووی كه‌لار سه‌ركه‌وتن هێنرایه‌ پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كه‌به‌هۆی هه‌ڵواسینه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.
باس له‌وه‌شكراوه‌، به‌وته‌ی كه‌سوكاری ناوبراو نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بوه‌و نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ماڵی خۆیان خۆی هه‌ڵواسیوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاندووه‌، له‌ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و پۆلیس له‌سه‌رچۆنێتی و هۆكاری خۆخنكاندنی ناوبراو ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌.

هەواڵی دواتر

هۆشیار زێباری جارێكی تر هێرش دەكات سەر دادگای فیدراڵی

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر هێرش دەكاتەوە سەر دادگای فیدراڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .