دادگاى به‌ڕازیلى “جایرۆ بۆلسۆنارۆ” سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ى ناچاركرد، له شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌مامك ببه‌ستێت و به‌پێچه‌وانه‌وه سزاى دارایى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى به‌ڕازیل بڵاویانكردوه‌ته‌وه، دادگاى ئه‌و وڵاته بڕیاری داوه ئه‌گه‌ر جارێكى تر بۆلسۆنارۆ له شوێنه گشتییه‌كاندا به‌بێ ده‌مامك ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وا بڕى 340 یورۆ سزاى دارایى به‌سه‌رداده‌سه‌پێنێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له به‌ڕازیل بڵاوبوه‌ته‌وه و له‌دواى ئه‌مریكاوه دووه‌م وڵاتى جیهانه له زۆرى ژماره‌ى توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان، به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته له گردبونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریدا به‌بێ به‌ستنى ده‌مامك ده‌ركه‌وتوه.
به‌پێى زانیاریه‌كان، دادوه‌ر بڕیاری داوه پێویسته سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته پابه‌ندی یاساكان و گره‌نتى سه‌لامه‌تى گه‌ل بێت، بۆیه پێویسته رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا جێبه‌جێ بكات، بڕیاره‌كه یاریده‌ده‌ره‌كانیشى ده‌گرێته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له به‌ڕازیل به‌ستنى ده‌مامك كراوه به ناچارى و تائێستاش له‌و وڵاته زیاتر له ملیۆنێك و 150 هه‌زار توشبو، نزیكه‌ى 53 هه‌زار گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه و به‌رده‌وامیش ژماره‌كان له به‌رزبونه‌وه‌دان.