نوێترین هەواڵ

140 كارمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان توشی كۆرۆنا بون

ئه‌لیساندرا ڤیلوسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ رایگه‌یاند ”تا رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌، هه‌زار و 140 كارمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، له‌وانه‌ش 28یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.
ئه‌لیساندرا ڤیلوسی زانیاری نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌و نوسینگانه‌ یان ئه‌و وڵاتانه‌ی كارمه‌نده‌كان تیایاندا كاریان كردووه‌ و به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ، دووباره‌ به‌ڕووی رۆژنامه‌نووساندا كرایه‌وه‌ بۆ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ئاسایی هه‌فتانه‌.
كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ له‌ مانگی ئاداره‌وه‌ تا ئێستا له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ناخوازن به‌شداری له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كاندا بكه‌ن ده‌توانن هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌شداریی تێدا بكه‌ن.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .