عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا نیوەڕۆ، 9 كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
عەبدوڵڵا ئەحمەد لەلێدوانیدا بۆ میدیای ناوخۆیی، رونیكردوەتەوە، ئەو 9 كەسە دانیشتوی ناو شاری سلێمانی، پێنجوێن، سەیدسادق و سەنگاون. دەشڵێت “بەهۆی خراپیی دۆخی ژمارەیەك تووشبوو، رەنگە ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بگاتە 20 كەس”.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی، تائێستا سێ هەزار و 341 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ئێستا 2482 كەسیان لەژێر چاودێریی پزیشكیدان، واتا ڤایرۆسەكە لە جەستەیان چالاكە، هەروەها 111 كەس گیانیان لەدەستداوە (جگە لەو نۆ كەسەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دواییان كردوە”.