گۆڤارى CEOWORLD له راپۆرتێكدا ده‌رباره‌ى باشترین ده‌وڵه‌تانى جیهان بۆ ژنان له‌ساڵى 2020دا ئاشكرایكردوه، سوید له ریزبه‌ندى یه‌كه‌م دێت له جیهاندا و له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانیش عێراق 11 یه‌مین پله‌ی گرتوه.
له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا، چه‌ند پێوه‌رێك به هه‌ند وه‌رگیراون له‌وانه‌ش مافى یه‌كسانى و هه‌ندێك ئاماژه و تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، له ریزبه‌ندیه‌كه‌شدا سوید باشترینه و دواى ئه‌ویش هه‌ریه‌كه له دانیمارك و هۆڵه‌ندا و نه‌رویج و كه‌نه‌دا ده‌بینرێن.
ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه، چه‌ندین شێوازى جیاواز بۆ ئه‌نجامدانى تاوان و جیاوازیكردن دژى ژنان له جیهاندا بونیان هه‌یه، به‌ڵام به‌پێى زۆرى ژماره‌ى دانیشتوان له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى تر ده‌گۆڕدرێت، هه‌روه‌ها هۆكاره هه‌رێمى و ره‌گه‌زى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوریهكانیش رۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه له چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنان و یه‌كسانى له‌گه‌ڵ پیاودا.
ئه‌وه‌ش هاتوه، هیچ وڵاتێكى ئارام بۆ ژنان به‌رێژه‌ى 100% له جیهاندا بوونى نییه، كه له‌گه‌ڵ پیاواندا یه‌كسان بن، به‌ڵام هه‌ندێك وڵات له وڵاتانی دیكه باشترن و زیاتر تێیاندا هه‌ست به ئارامى و یه‌كسانى و پارێزراوى ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش، سعودیه باشترین بوه و پله‌ى 89یه‌مى له جیهاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها عوممان دووه‌م وڵاتى عه‌ره‌بییه و پله‌ى 91ى له جیهاندا هه‌یه و دواى ئه‌وانیش ئوردن له پله‌ى 96 و ئیمارات له پله‌ى 100 و جه‌زائیر له پله‌ى 104 و سودان له پله‌ى 105 ده‌بینرێن، له دواى هه‌ریه‌كه له قه‌ته‌ر و كوێت و لوبنان و لیبیاش، عیراق له پله‌ى 11مینى وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا ده‌بینرێت.