نوێترین هەواڵ

بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی کۆمپانیایەکی جوانکاری ناوی یەکێک لە کرێمەکانی سپیکردنەوی پێست دەگۆڕێت

کۆمپانیای یونیلڤەر بۆ کەرەستەی جوانکاری نێوی یەکێک لە کرێمە بەناوبانگەکانی سپیکردنەوەی پێست دەگۆڕێت چونکە پێیان وایە ناوەکە ڕەگەزپەرستی هان دەدات.

سەرۆکی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند لە نێوەندی هەوڵەکانی بزوتنەوەی ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە، کۆمپانیاکە وشەی فێر کە لێرەدا بە مانای کاڵ و سپی هاتووە، لە کرێمی فێر ئاند لەڤلی (Fair & Lovely) دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بیرۆکەیەی کە تەنها پێستی سپی جوانە.

ئەم کرێمە بۆ سپیکردنەوەی پێست لە بازاڕەکانی باشوری ئاسیا زۆر بەناوبانگە بەڵام لە پاش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی بزوتنەوەی ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە، مشتومڕ لەسەر ڕیکلامکردن بۆ کرێمەکە دروست بوو.

سونی جەین سەرۆکی کۆمپانیای جوانکاری یونیلڤەر ڕایگەیاند ” ئێمە دان بەوەدا دەنێین وشەکانی وەکو سپی و کاڵ بوونەتە بیرۆکەی جوانی کە ئێمە پێمان وایە ئەمە ڕاست نییە، بۆیە دەمانەوێت ئەم بیرۆکانە بگۆڕین.”

یەکێک لەو وڵاتانەی کە کرێمەکەی تیادا زۆر بەناوبانگە هندستانە کە تەنانەت ئەستێرەکانی بۆلیوودیش چەندین جار ڕیکلامیان بۆ کردووە.

لە وێنەی ڕیکلامەکەیدا دوو دەموچاوە کە یەکێکیان پێستێکی تۆخە و ئەوەی تریان کاڵە گوایە پاش بەکارهێنانی بەو شێوەیە کاڵ دەبیتەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەش کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن ڕایگەیاند فڕۆشتنی کرێمەکانی بۆ سپیکردنەوەی پێست لە ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگرێت.

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .