سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی دەوڵەت دەکات و ئەگەر پارتە سیاسییەکان بەربەستی بۆ دروستبکەن، ئەوا دەستلەکاردەکێشێتەوە. مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند “بەم نزیکانە گۆڕانکاری لە بەشێکی پۆستە ئیدارییەکانی دەوڵەت دەکەین و لەوانەیە و روبەڕوی رەخنەش ببینەوە لەمباریەوە”، دەشڵێت، “ئەو لایەنانەی رەخنە دەگرن، ئەوانەن کە بەھۆی ئەم گۆڕانکاریانەوە زیان بە بەرژەوەندییەکانیان دەگات.” ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر رێگە بە کارەکانیان نەدرێت، ئەوا ھیچ شتێک نییە لەدەستی بدەن بەدەستی خۆیان دەستلەکاردەکێشنەوە. ئەوەشی خستەڕوو، گەندەڵییەکانی وڵات لە تیرۆر مەترسیدارترن و بە دوای ئەو کەسانەوە دەبن کە گەندەڵی ئەنجام دەدەن. لەماوەی رابردوودا، مستەفا کازمی چەند چاکسازییەکی ئەنجامدا بە بڕینی دوو موچە و رێکخستنەوەی موچەی رەفحا و لە ئێستاشدا، دەیەوێت کەسانی شیاو لە بۆ پۆستە ئیدارییەکان دابنێت و دەروازە سنورییەکان رێکبخاتەوە و تەنیا لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدابن.