• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ئایار 14, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
48 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر كۆچی دوایی (حەسەن زیرەك)ـی بلیمەت!

48 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر كۆچی دوایی (حەسەن زیرەك)ـی بلیمەت!

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا ڕەحیم

كارزانی و هونەرزانی “زیرەك” وایكردووە لە زۆربەی گۆرانیبێژانی ئێستا زیندوو تر بێت!
لەسەردەمی “زیرەك”ـدا سەدان گۆرانیبێژ هەبوون، بەڵام بۆچی هەر زیرەك بە جوانی مایەوەو باس دەكرێ؟!

هونەر و هونەرمەند بوون دوو دەستەواژەن، بە دەگمەن دەكرێ لەمرۆڤێكدا بوونی هەبێت و، بتوانێ ئەدای ئەو دوو چەمكە بەرجەستە بكات لە بوونی خۆی دا، وەك دەگوترێ هەندێك جار مرۆڤـ دەتوانێ “هونەر”ـێك ئەنجام بدات، بەڵام زەحمەتە هەموو هونەركارێك “هونەرمەند” بێت، چونكە دەستەواژەی هونەرمەند بوون لە دێر زەماناوە كاڵایەكی بەنرخ بووە، بە باڵای هەموو هونەرێكدا نەبڕدراوە!
ئەمڕۆ كە (48) ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندێكی گەورەو داهێنەری وەك (حەسەن زیرەك)ـدا تێپەڕ دەبێت، جێگەی سەرسوڕمانە دوای (48) ساڵ لە دیار نەمانی لەسەر شانۆی ئەم ژیانە، بەڵام هێشتا هونەر و دەنگی گۆرانییەكانی بوونی هەیەو دەكرێ بڵێن لە زۆربەی گۆرانیبێژە زیندووەكانیش بەناو بانگتر و كاریگەرتریشە چۆن ؟
ئاخر هەندێك گۆرانیبێژ لەو سەردەمەدا بەهێزی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و، بە هەموو بەشەكانی (فەیسبووك، ئینستگرام، یوتوب)ـو تەواوی موشتەقاتەكانیەوە، ئینجا بە هەزار حاڵ و بەسپۆنەسەر كردنی پارەیەكی زۆر لە رێگەی پەیجەكانەوە ئینجا گۆرانییەكی بچێتە بەرچاوی بینەر و بیسەر، كەچی گۆرانییەكەی (48) رۆژ بڕ ناكات، وەك كەفی سەر ئاو زوو دێت و هەر زووش بیر دەچێتەوە!، كەچی ئەو هونەرمەندە بلیمەتەی (48) ساڵ بەر لە ئێستا كۆچی دوای كردووە، (48) كاتژمێر تێپەڕ نابێت بەسەر دەزگایەكی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەبێ گوێ بیستی گۆرانییەكی بین، كامە گۆرانی؟!، ئەو گۆرانییانەی نە ژەمێك پڕ بەسكی خۆی نانی خوارد، نە ستۆدیۆیەكی باشی بینی، نە وەزارەت و حكومەتێك و راوێژكارێك و حیزبێكی سیاسی لەپشتی خۆی و هونەرەكەیەوە بووە، كەچی ئەو بە چ كاریزمایەكەوە توانی ئەو هونەرە ئاست بەرزە بەرجەستە بكات!، زۆر بەجوانی توانی لە دوای خۆی دا هونەرێك بەجێ بهێڵێت ناسنامەی نەمری پێ بێت و نەوە دوای نەوە، ساڵ لە دوای ساڵ شیرینتر بێت و، جەماوەر و گوگێریشی لە هەموو سەردەمێك زیاتر و زۆر بێت، بۆیە پێم وایە ئەگەر هونەری (زیرەك) لە ئەرشیفی گۆرانی كوردی دەربهێنین پێم وایە كەلێنێكی زۆر گەورەمان بۆ دروست دەبێت و بە هیچ دەنگ و هونەرێكی دیكە پڕ نابێتەوە!
ئاخر هونەرمەند (حەسەن زیرەك) نە تەمەنی خۆی، نە تەمەنی هونەرەكەشی ئەوەندە دوور و درێژ نەبووە، ئەو لە ساڵی (1921) لەدایك بووەو لە ساڵی (1972) كۆچی دوایی كردووە، ئاخر لەماوەی (51) ساڵدا، ئەو تەمەنە كورتە ئەگەر دابەشی بكەیت بەسەر ژیانی (منداڵی، ئاوارەیی، دەربەدەری، هەژاری، بەندیخانە، نەخۆشی)ـوو چەندیین كێشمە كێشی دیكەی ژیان!، لەوانەیە تەنها چەند ساڵێكی زۆر كەم بەشی هونەرەكەی بێت، كەچی ئەو پیاوە بلیمەت و هونەرزانە، چەندە كارزان و كارامە بووە لە داهێنان و لە گۆرانی گواتندا، جگە لەوانەش پیاوێكی چەندە بەهێز بووە هیچ بارودۆخێكی سەختی ژیان و دەربەدەری دووری نەخستۆتەوە لە هونەرەكەی، بەردەوام دڵی بۆ هونەر و كاری هونەری لێی داوە!.
زۆر كەس لەبارەی هونەر و بەهرەی بێ وێنەكەی (حەسەن زیرەك)ـی هونەرمەند قسەو شرۆڤەیان كردووە، كە هەر هەموویان لە من باشتر و چاكتر ئەو كارەیان كردووە، بەڵام ئەوەی من دەمەوێ لەو یادەدا بەجدی هەڵوەستەی لەسەر بكەم، ئەویش ئەوەیە هونەرێكی وەك هونەری (زیرەك) بەو هەموو نەهامەتی و بێكەسیەوە هاتە بوون، لەنێوان دوو پارچەی كوردستاندا (رۆژهەڵات و باشوور) شوێنێك نەبوو تییادا بسرەوێ، ئینجا ئەو توانی هونەرێك بونیات بنێ، لە دوای خۆی بیكات بە قوتابخانەیەك بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێ خزمەت بە هونەری گۆرانی كوردی بكەن، پێویستە لەو قوتابخانەیە سوودێكی باش وەربگرن، تەنانەت لەدوای خۆی چەندیین گۆرانیبێژی كەمەندكێش كرد لەسەر رێچكەو یان چاولێكردن لەهونەرەكەی “زیرەك” گۆرانی بڵێن!، هەر بۆیە رابەخانمی خێزانی لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت (زۆر كەس هاتن ویستیان لە حەسەن زیرەك بچن و وەك ئەوبن، بەڵام زیرەك لەكەس نەدەچوو خۆی تاقانە بوو هەر لەخۆی دەچوو بەس!).
یەكێكی دیكە جوانییەكانی هونەرەكەی “زیرەك” ئەوەیە گۆرانی بۆ هەموو چەمك و رووداوەكانی ژیانی كوردەواری گوتووە، ئەگەر سەیری ریزبەندی گۆرانییەكانی بكەین بۆمان دەردەكەوێ گۆرانی بۆ (خۆشەویستی ژیان، لادێ، شار، جوتیار، نەورۆز، كوردستان)ـوو چەندیین لایەنی دیكەی ژیان چڕیووە، كە ئەم تایبەتمەندییە لای هەموو هونەركارێك بوونی نەبووە، بەتایبەتی لە هونەری ئێستای گۆرانیبێژانی كورد دا، ئەو جوانییە نابیندرێ و هەستی پێ ناكرێ بەڵكو گۆرانی ئێستا زۆرینەی یەك ستایل و یەك جۆر و یەك شێوازە، بەڵام زیرەكی هونەرزان پەی بەهەموو جۆرەكانی گۆرانی گوتن بردووەو، توانیویەتی داهێنەرێكی بێوێنە بێت.
ئێستاكەش دوای (48) ساڵ تێپەڕ بوون بەسەر یادی كۆچەكەی (حەسەن زیرەك)ـدا، كە لە رێكەوتی (26-6-1972) كۆچی دوای كردووە، یادی ئەو هونەرمەندە ئاست بەرزە لەنێو دڵ و هزری هەزاران كەسدا بوونی هەیە هەر دەمێنێت، ئەو هونەرێكی پێشكەش كرد، كە ئەوەتا دوای نزیكەی نیو سەدە هەر باس دەكرێت و یادی خۆی و هونەرەكەشی تا هەتایە هەر بە جوانی دەمێنێتەوە!
زیرەكی بلیمەت و هونەرزان هەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین، لەسەردەمی تۆدا سەدان گۆرانیبێژ هەبووە، بەڵام ناوی زیرەك و چەند هونەرمەندێك بە زیندووی مایەوە، ئەوانی دیكەیش كەس باسیان ناكات، بۆچی ؟! چونكە هونەرەكەیان وەك (حەسەن زیرەك) نەبوو، بۆیە ئەوە بۆ ئەو سەردەمەی ئێستاكەش هەر راستە رۆژێك دێ باسی ئەو بابەتە دەكەینەوە!، لە هەموو سەردەمێكدا گۆرانیبێژ زۆرن بەڵام كێ ناو و هونەرەكەی بە جوانی بمینێتەوە ئەوە پێی دەگوترێ هونەر و هونەرمەند!

https://www.youtube.com/watch?v=AB7jN1KkQvs
ShareTweetShare
Previous Post

تورکیا چۆن بۆردمانی کورد دەکات ؟

Next Post

کازمی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات

بەرێوەبەر

Next Post
کازمی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات

کازمی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ