به ته‌مه‌نترین توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا، كه له ئه‌سیوپیایه و زیاتر له 100 ساڵ ته‌مه‌نییه‌تی، له په‌تاكه رزگاری بوه و چاكبوه‌ته‌وه، پزیشكه‌كانیشى ده‌ڵێن “شتێكى باوه‌ڕپێنه‌كراوه”.
“ئابا تیلاهۆن” كه به به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له جیهاندا داده‌نرێت و خێزانه‌كه‌ى ده‌ڵێن 114 ساڵه، دواى ئه‌وه‌ى توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌بێت، ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر چاك ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت پزیشكه‌كانى توشى سه‌رسوڕمان كردوه.
له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێك له پزیشكه‌كانى به‌ناوى “هیلۆف ئاباتى” ده‌ڵێت “به‌ڕاستى شتێكه باوه‌ڕى پێ ناكرێت”.
به ته‌مه‌نه‌كان زۆرترین جار مه‌ترسی كۆرۆنایان له‌سه‌ره، به‌ڵام دكتۆر هیلۆف ئاباتی ده‌ڵێت “له‌كاتى پشكنینى هه‌ڕه‌مه‌كى ناوچه‌كه‌یان له “ئه‌دیس بابا”ى پایته‌خت، ده‌ركه‌وتوه تیلاهۆن توشى كۆرۆنا بوه، هه‌ربۆیه براوه‌ته نه‌خۆشخانه پێش ئه‌وه‌ى نیشانه‌كانى تێدا ده‌ربكه‌وێت و ده‌ست به رێوشوێنه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كراوه.
باسى له‌وه‌شكردوه، دواتر ناوبراو بارودۆخى تێكچوه و براوه‌ته به‌شى چاودێرى ورد له نه‌خۆشخانه‌ى “ییكا كوتیبى” و چوار رۆژ له‌و به‌شه ماوه‌ته‌وه و بارودۆخى ته‌واو تێكچوه، ته‌نانه‌ت ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردى بۆ دانراوه، 14 رۆژ له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر چاكبوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ى، “ئابا تیلاهۆن” 114 سالأ ته‌مه‌نیه‌تى، به‌ڵام پزیشكان پێیانوایه له‌وانه‌یه ته‌مه‌نى له ده‌وروبه‌رى 109 ساڵدا بێت، ناوبراو له‌نێوان ساڵه‌كانى 1935 بۆ 1941 داگیركارى به‌ریتانیه‌كانى به‌باشى بیردێت و وه‌كو پیاوێكى ئایینى له كڵیسایه‌كی كاسۆلیكى كارى كردوه، ناوى “ئابا”ش واتا باوك و به “باوكه تیلاهۆن” ناسراوه، خێزانه‌كه‌ى ده‌ڵێن “دواى چاكبونه‌وه‌ى له ڤایرۆسه‌كه ده‌نگى لاواز بوه”.