
رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌ر ئاشكرایانكردوه، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى دڵنیایه له‌وه‌ی ده‌توانێت پیپ گواردیۆلا راهێنه‌رى ئێستاى یانه‌ى مانچسته‌رسیتى بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانى.
رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را له راپۆرته‌كانیاندا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گواریۆلا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ى دوباره بیكاته‌وه به راهێنه‌ر و دڵنیاشه له‌وه‌ى تواناى ئه‌و كاره‌ى هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى “سه‌نداى تایمز” ئه‌وه‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه، بارودۆخى ئێستاى مانچسته‌رسیتى، به‌رشه‌لۆنه‌ى هانداوه بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى گواردیۆلا بدات، چونكه له‌ئێستادا یانه ئینگلیزییه‌كه به‌هۆى پێشێلكردنى یاساكانى “یارى پاك” كه یه‌كێتیى تۆپى پێى ئه‌وروپا بڕیاری لێداوه سزاى راگرتنى له پاڵه‌وانێتییه ئه‌وروپیه‌كاندا بۆ دوو وه‌رز به‌سه‌رداسه‌پێنراوه.
لاى خۆیشیه‌وه مانچسته‌رسیتى له دادگاى وه‌رزشى نێوده‌وڵه‌تى تانه‌ى له بڕیاره‌كه داوه و چاوه‌ڕێى بڕیارى كۆتایى دادگاكه ده‌كات.
دواى رۆیشتنى پیپ گواردیۆلا و ده‌ستبه‌رداربونى له پۆستى راهێنه‌رى به‌رشه‌لۆنه، ئه‌و یانه‌یه به بارودۆخێكى سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و ته‌نها یه‌ك جار توانیویه‌تى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌ویش له‌ساڵى 2015دا بو، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش نزیكه له‌وه‌ى خولى تۆپی پێی ئیسپانی له‌ده‌ستبدات.