خاوه‌نكار، كارگوزار، كارمه‌ندانی كۆمپانیا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی بازرگانی به ره‌گه‌ز به‌ریتانی له ئیمارات به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه و ئێستاش ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌ستیانه ده‌یفرۆشن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف، ئابوریی ئیمارات به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتوه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر دوباره ده‌ست به رێكخستنه‌وه‌ی خۆیشی بكات ئه‌وا پێویستی به چه‌ندین ساڵه تا ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌نجامدراوه، پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 900 هه‌زار كه‌س له ئیمارات كاره‌كانیان له‌ده‌ستبده‌ن له‌كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته نۆ ملیۆن كه‌سه. هاوكات هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌شكراوه به‌ریتانییه‌كانی دانیشتوی ئه‌و وڵاته خراپترین كاریگه‌رییان بكه‌وێته‌سه‌ر.
ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیكه‌ن و له دوبه‌ی ده‌ژین، به‌هۆی رێكاره‌كانی رێگری له ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌كانی خۆیان له‌ده‌ستداوه و به‌و هۆیه‌وه ئۆتۆمبێل و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هه‌یانه، ده‌یانفرۆشن.
له نێو ئه‌وانه‌ش ئه‌و به‌ریتانیانه هه‌ن، كه پێش كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ڤیزه‌كانیان هه‌وڵده‌ده‌ن ماڵ و سامانه‌كانیان بفرۆشن و ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
سێلین دیكسۆن كه به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانییه و ماوه‌ی 11 ساڵه له ئیمارات ده‌ژی و كاری فرۆشتنی جلوبه‌رگ ده‌كات، له‌لێدوانێكیدا بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه وتویه‌تی “چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا كاره‌كه‌م له‌ده‌ستداوه و ئێستاش به‌و پاره‌یه‌ی پێشتر كۆمكردوه‌ته‌وه، ژیان به‌سه‌رده‌به‌م”.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه ماوه‌ی ڤیزه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت و ئه‌گه‌ر كارێكی نوێی به‌ده‌ستنه‌كه‌وێت ئه‌وا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته نوێ ناكاته‌وه.