وەزارەتی تەندروستی ئێرانی هۆشداری دەدات لەوەی پەتای كۆرۆنا، دوو بۆ سێ ساڵی تر بەردەوام دەبێت، ئەو پێشبینییەش بە لەبەرچاوگرتنی پەتاكانی پێشوو راگەیەندراوە، كە لە جیهاندا بڵاوبونەتەوە.
لەوبارەیەوە سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، ئەگەری هەیە پەتای كۆرۆنای نوێ، كە جیهانی گرتوەتەوە، ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی دیكە بەردەوام بێت.
رونیشیكردوەتەوە، ئەگەر ئەزمونەكانی پێشو لەبارەی پەتاكانی لە جیهاندا بڵاوبونەتەوە لەبەرچاو بگرین و بەراوردیان بكەین، بۆمان دەردەكەوێت مانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەیەكی زیاتر دەخایەنێت.
كۆماری ئیسلامی ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی لەسەرەتاكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڤایرۆسەكە ئەو وڵاتەشی گرتەوە و تائێستا زیاتر لە 222 هەزار توشبوی هەیە، لە سەروو 10 هەزار و 500 كەس لە توشبوانیش گیانیانلەدەستداوە.