ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی بزانن ئه‌و ململانێیه‌ی ئه‌مجاره‌یان هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، كه چه‌ندین ساڵه به خوێنی رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته هاتۆته كایه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان سه‌ردانی جیاجیا بۆلای یه‌كتر ئه‌نجامده‌ده‌ن و له‌باره‌ی دیدارهكانیش برزۆ مه‌جید ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی “دۆخه‌كه هه‌ستیاره، هاوكات ململانێی حزبه‌كان گه‌یشتۆته ئاستێك كه دۆخی سیاسیی و دۆخی ده‌روونیی خه‌ڵكی تێكداوه و له‌م كاته‌شدا به‌ڕای ئێمه ده‌بێت حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ململانێش بكه‌ن نابێت ببێته‌هۆی وه‌ستاندنی بازاڕ و دۆخی ده‌روونیی خه‌ڵكی كوردستان تێكبده‌ن”.
هه‌روه‌ها جهختیكردوهتهوه له‌وه‌ی “ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی بزانن ئه‌م ململانێیه‌ی ئه‌مجاره‌یان هه‌رێمه‌كه‌شمان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه كه چه‌ندین ساڵه به خوێنی رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه هاتۆته كایه‌وه. له بری ئه‌وه‌ی ململانێ بكه‌ن، با بێن چاكسازی بكه‌ن”.
برزۆ مه‌جید ئاشكراشیكردوه، به‌شێكی خواستی گۆڕان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم پرۆسه‌ی چاكسازیی-یه، ئه‌ویش به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی له هه‌رێم روویداوه كه به‌شێكی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، به‌ڵام هۆكارێكی تری ناهه‌مواریی دۆخی ئابووریی هه‌رێم ده‌رهاویشته‌ی گه‌نده‌ڵییه، كه له چه‌ندین ساڵی رابردوودا له‌سه‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام دراوه، بۆیه هه‌موو ئه‌م ته‌وه‌رانه وامان لێ ده‌كات كه پێویستییمان به پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی چاكسازیی بێت”.