میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، تەقینەوەک لە ناوەندێکی پزیشکیدا رووداوە و تاوەکو ئێستا زیانەکانی تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە. ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، “لەباکوری شاری تارانی پایتەختی ئێراندا دەنگی تەقینەوەک بیستراوە و دوکەڵیش لە شوێنی تەقینەوەکە بەرزبووەتەوە.” ئاماژە بەوەشکراوە، “تەقینەوەکە لە ناوچەی (تەجریش) لە ناوەندێکی پزیشکیدا روویداوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری روودانی تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە.” باس لەوەشکراوە، “بەهۆی تەقینەوەکەوە شەقامی بەردەم ناوەندە پزیشکییەکە داخراوە و بەهۆی بوونی ئۆکسجین لە ناوەندە پزیشکییەکەدا پێشبینی دووبارە بوونەوەی تەقینەوە دەکرێت.”