هه‌وڵێكی بردنی 24 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وڵاتێك شكستپێده‌هێنرێت.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژی سێشه‌ممه 30-6-2020 جه‌لال ئه‌مین به‌گ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر 24 كیلۆگرام حه‌شیش و هێرۆیین و تلیاكدا بگرن، كه هه‌وڵدراوه به‌ره‌و وڵاتێكی دیكه ره‌وانه بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و مادانه له‌ناو مه‌كینه‌ی درومانی و ماتۆڕدا شاردرابونه‌وه و هێنرابونه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی لێره‌وه بنێردرێت بۆ وڵاتێكی دیكه، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی زانیاری، هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌دا گرتوه.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره بازرگانییه ده‌كه‌ن، باندن و له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌كارگه‌دا دروستیده‌كه‌ن، دواتر ده‌ینێرن بۆ هه‌رێمی كوردستان، لێره‌وه خه‌ڵك هاوكارییان ده‌كات و ده‌یگوازنه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی جه‌لال ئه‌مین به‌گ ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا 180 كه‌س له بازرگان و به‌كارهێنه‌ری ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون.