فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت “بڕیاره‌كه‌ى رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر پێچه‌وانه‌ی رێسای گشتیی پله‌به‌ندیی یاسایی ده‌رچوه و له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعدا بڵاونابێته‌وه”.
له نوسراوێكى وه‌زاره‌ت داد كه واژۆى فرسه‌ت ئه‌حمه‌دی وه‌زیری له‌سه‌ره، ئاماژه به‌وه‌كراوه، بڕیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره 37 كه له 14-06-2020 ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه و وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته وه‌زاره‌تی داد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستاندا، داوای لێبوردن ده‌كه‌ن و ناتوانن بڵاویبكه‌نه‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه “ئه‌و بڕیاره پێچه‌وانه‌ی رێسای گشتیی پله‌به‌ندیی یاسایی ده‌رچوه و هه‌روه‌ها رای جه‌نابتان نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی تانه‌لێدان له یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یان سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناكاته جێگره‌وه‌ی و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی چاودێری له‌سه‌ر یاسا ده‌رچو له په‌رله‌مانی پێنادات، بێ له‌به‌رچاوگرتنی چۆنێتی و شێوازی ته‌شریعكردنی هه‌ر یاسایه‌ك یان بڕیارێك”.
ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی داوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كراوه، به‌پێی یاسا به بڕیارێكی نه‌بو داده‌نرێت و به‌پێی یاسای بڵاوكردنه‌وه له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان، بۆ بڵاوكردنه‌وه ناشێت و بێ له به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی باسكران ده‌بێته‌مایه‌ی ره‌خنه و پێشینه‌یه‌كی ترسناك له‌سه‌ر په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی و سیستمی سیاسیی هه‌رێم، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داد به‌سه‌رپێچی له رێسای گشتی و حوكمه‌كانی یاسا، تۆمارده‌كرێت.