
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پلانی كشاندنه‌وه‌ی نۆ هه‌زار و 500 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا په‌سند كرد.
له‌وباره‌یه‌وه جۆناسان هۆفمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، دۆناڵد ترامپ به‌رله‌وه‌ی پلانی كشاندنه‌وه‌ی نۆ هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا په‌سه‌ند بكات، پێشتر له‌لایه‌ن مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری و مارك میڵی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا له‌و پلانه ئاگاداركرابوه‌وه.
وتیشی “چه‌ند ئامانجێك له پشت په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كه‌وه هه‌یه، له‌وانه پته‌وتركردنی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی روسیا، هه‌روه‌ها به‌هێزتركردنی تواناكانی ناتۆ له‌گه‌ڵ باشتركردنی ستراتیجییه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌وروپادا”.
هه‌روه‌ها جۆناسان هۆفمان باسی له‌وه‌كرد، له میانی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا، پێنتاگۆن ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له كۆنگرێس له‌و پرسه ئاگادارده‌كاته‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له ناتۆ سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی داعش راوێژده‌كرێت.
پێشتر دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاندبو، نیازی هه‌یه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا له 34 هه‌زار و 500 سه‌رباز بۆ 25 هه‌زار سه‌رباز كه‌مبكاته‌وه.