نوێترین هەواڵ

راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌: هه‌ڕه‌شه‌ى دورخستنه‌وه‌م له‌سه‌ر نییه‌

دواى ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى و دروستبونى مه‌ترسى له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانى خولى تۆپی پێی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئیسپانى، كیكى سیتین راهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى ده‌ڵێت “هه‌ستناكه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى دورخستنه‌وه‌م له‌سه‌ر بێت و خۆم وه‌ك راهێنه‌رى به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بینم”.
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ كۆتا چوار یارى خولى ئیسپانى له‌ سێ یاریدا یه‌كسان بوو ئه‌وه‌ش كێشه‌ى له‌ناو یانه‌كه‌دا دروستكردوه‌ و ده‌نگۆى دورخستنه‌وه‌ى سیتینى راهێنه‌ر هه‌یه‌، ناوبراو له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتى “هه‌ست به‌وه‌ ناكه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى لابردنم له‌سه‌ر بێت و خۆم به‌ راهێنه‌رى تیمه‌كه‌ ده‌زانم”.
وتیشى “تیمه‌كه‌ یارییه‌كى گه‌وره‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پێشكه‌شكرد (2-2 یه‌كسانبون)، له‌وانه‌یه‌ هه‌رایه‌كى گه‌وره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام له‌ناوخۆدا بڕوامان به‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ى ئێستا رووده‌دات تێده‌په‌ڕێنین”.
سیتین ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌نجامه‌كه‌ هه‌موو شته‌ باشه‌كانى سڕیه‌وه‌، به‌ڵام راهاتوه‌ له‌و بارودۆخانه‌ ده‌ربچێت، ده‌شڵێت “دڵخۆش نیم به‌هێنده‌ى ئه‌وكاته‌ى سه‌ره‌تا هاتمه‌ به‌رشه‌لۆنه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى هه‌ستم باشه‌ و له‌ تیمه‌كه‌ رازیم”.
دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك خولى ئیسپانى و خوله‌كانى ترى جیهان به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ وه‌ستان و ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى پێشه‌نگی ئه‌وكات له‌ 6 یاریدا شه‌ش 6 خاڵی له‌ده‌ستداوه‌ و لوتكه‌ی بۆ یانه‌ى ریاڵ مه‌درید چۆڵكردوه‌.
له‌ئێستادا یانه‌ى ریاڵ مه‌درید به‌ 71 خاڵ و جیاوازى یه‌ك خاڵ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ى ركابه‌رى پێشه‌نگى ریزبه‌ندى خولى ئیسپانى گرتوه‌، به‌ڵام یارییه‌كیش كه‌مترى كردوه‌، هه‌روه‌ها خوله‌كه‌ش له‌ هه‌فته‌ى 33دایه‌ و ته‌نها پێنج یاریى ماوه‌ بۆ كۆتایى.

هەواڵی دواتر

مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند

لەیەکەم هەڵویستی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، مستەفا کازمی سەرۆک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .