عالیه نوسێف ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان داهاتى نه‌وت و 50%ى نا نه‌وتى راده‌ستنه‌كات ئه‌وا شایسته داراییه‌كانى بۆ خه‌رج ناكرێت”.
عالیه نوسێف له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا جهختیكردوهتهوه، حكومه‌ت سوره له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاندی كوردی بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كان و پاراستنى مافى هاووڵاتیانى سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
وتیشى “حكومه‌تى ناوه‌ندى شایسته داراییه‌كانى ته‌نها یه‌ك مانگى نارد به مه‌رجێك هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م نه‌وته‌كه‌ى و 50%ى داهاتى نا نه‌وتى راده‌ستبكات، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندنابێت به رێككه‌وتنه‌كه‌ى و جارێكى تر ده‌ستى كردوه‌ته‌وه به داواكردنى شایسته داراییه‌كان بۆ مانگێكى دیكه، له‌به‌رانبه‌ردا حكومه‌تى فیدراڵى ره‌تیكردوه‌ته‌وه هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رجبكات ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندنه‌بێت”.