له‌ به‌كره‌جۆ پیاوێك ژنه‌كه‌ی كوشت و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ی بریندار كرد

له‌ ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ له‌ سلێمانی، پیاوێك ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت و 6 كه‌سی دیكه‌شی برینداركرد.
به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ناحیه‌كه‌، شه‌وی رابردو پیاوێكی دانیشتوی به‌كره‌جۆ، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ته‌قه‌ی له‌ ژنه‌كه‌ی كردوه‌ و كوشتویه‌تی، دواتر شه‌ش كه‌سی دیكه‌شی برینداركردوه‌، كه‌ یه‌كێكیان خوشكی خۆیه‌تی و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش برا و ئامۆزا و پورزای ژنه‌كه‌ی بون.
دوای روداوه‌كه‌ش، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و ته‌ندروستییان جێگیره‌، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش دوای روداوه‌كه‌ هه‌ڵاتوه‌ و پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دۆسیه‌كه‌ كردوه‌ته‌وه‌ و به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی دراوه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش، رووداوه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بوه‌.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .