پیاوێك له پارێزگاى كه‌ربه‌لا چوار منداڵى خۆى ده‌سوتێنێت و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
پۆلیسى كه‌ربه‌لا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه پارێزگاكه‌یان به هه‌واڵێكى دڵته‌زێن خه‌به‌رى بوه‌وه، كه پیاوێك كوڕه‌كه‌ى و سێ كچى خۆى به به‌نزین سوتاندوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، روداوه‌كه له قه‌زاى “حور” له حه‌ى عه‌سكه‌رى رویداوه و هۆكاره‌كه‌ى كێشه‌ی خێزانى بوه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا، به‌هۆى مه‌ترسیدارى روداوه‌كه‌ش فه‌رمانكراوه به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچون و پیاوه‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه.
ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه، دواى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌دا، دانى به‌وه‌داناوه كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا هه‌بوه و ژنه‌كه‌ى ویستویه‌تى لێى جیاببێته‌وه و ماڵ به‌جێبهێڵێت، دواتر ده‌رگاى له‌سه‌ر داخستون و كوڕه‌كه‌ی، كه 13 ساڵه و كچه‌كانیشى ته‌مه‌نیان 11 و 6 و 3 ساڵانن له‌كاتى خه‌ودا به‌نزینى پێدا كردون و ئاگرى تێبه‌رداون، سه‌رجه‌میشیان گیانیانله‌ده‌ستداوه.