مسعودعبدالخالق
لەبەیانە سێ قۆلیەكەی (توركیا، ئیران، ڕوسیا) لە1ی تەموزی 2020، دەركەوت پیلانەكە گەورەیەو دەیانەوی فیدرالی هەریم وئۆتۆنۆمی رۆژئاوا نەهێلن، بەڕوونی ئەدەبیاتی هەرلایە (توركیاوئیران وروسیا)دیارە ، ئەوەی لەبارەی فەلەستین هی ئیران بوو ،ئەوەی سوریا هی روسیا بوو ، ئەوەی سەبارەت بەكورد بوو ئەوە پیشنیاری توركیا بوو، توركیا توانی هەردولاکەی تر ڕازی بكات كە ئۆتۆنۆمیش بۆ كورد هەڕەشەی (ئەمنی قەومی ناوچەكەیە)، لەولاش ترامپی ئیقناع كردوە كە بەتەواوی پشت لەكورد بكەن بەلام كۆنگریسی پێڕازی ناكرێت، پیلانەكە زۆر ڕوونە كێ پێ هەلدەستێ، ئەوەی لەودەمە ڕێگرە ئەو پیلانە جێبەجێ بكرێت دوو گرفتە بۆ توركیا، یەكیان: ئیران ودۆستەكانیتی نایەنە ژیربار دوەمیان تەوەری سعودیەو ئیماراتە، لەبەرامبەریشدا كورد چەندە پەرتەوازەو لاوازو نەشارەزایە، بەشێكی زۆر سەرقالی تالان و ژمارنی دۆلارن جارجار دەڵێ ئەو تەقەتەقە چیە!
كاتی ئەوەهاتوە هەرێم بزانی ئەو جموجۆڵە سەربازیەی لەناوخاكی هەرێم دەكرێت دژی هەموو كوردستانە، بۆئەوە هاتوە نەك فیدرالی بەلكو ئۆتۆنۆمیشی قەبول نیەبۆ (ئیقلیمی شمال العراق)، داوا لەعێراق دەكات هیزەكانی بهینیتەوە سنورەكان و كۆتایی بەهەرێم بهێندرێ، كاتی ئەوە هاتوە سەركردایەتی هەرێم بەخۆداچوونەوە لەهەمو سیاسەتە چەوتەكانی بكاتەوە یان تەسلیمی دڵسۆزان وشارەزایانی بكا، بۆ برایانیشمان لەپەكەكە دووبارەی دەكەینەوەو ڕووبەڕووش پێمان ووتون بەسیاسەت وسترتاتیجتاندا بچنەوە، بۆ واتان لێهاتوە ئێوە مەزڵومن كەچی بەزاڵم پێشاندراون لەجیهان؟ كەی ئەوەڕاستە لەهەرێمی كوردستان ناوچەیەك بكەیەوە بەناوی (هەرێمی میدیا)؟ كاتی ئەوەهاتووە هەمومان بیرلەنەخشە ڕێگایەكی عەقڵانی بكەینەوە لەسیاسەتی دەولی و یاسای دەولی، بەراوردمان هەبێت لە نێوان فاكتەرە ئیقلیمیەكان و فاكتەرە دەولیەكان فاكتەرە دەولیەكان بۆ ئیمەی كوردباشترە لەئیقلیمیەكان، هەر لەوسۆنگەوە كۆتایی هاتنی ترامپ و دەرنەچوونی لەو هەلبژاردنە زۆر دەرگای ستراتیجی نوێ دەكرێتەوەو لەوتەنگەبەریە دەردەچین.