شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستانەكانیان لەگەڵ بەغدا بڕیارە جارێكی دیكە بگەڕێنەوە بەغدا و دەست بە كۆبوونەوەكان بكەنەوە.
دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كورردستان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاند “ئێمە نییەتی رێككەوتنمان هەیە و دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتنی كۆتایی و ئەو كێشانەی لەنێوانماندا بە چارەسەرنەكراوی هەڵپەسێردراون، چارەسەر بكرێن”.
وتیشی: “لە دانوستانەكانمان بەردەوام دەبین تاوەكو دەگەینە رێككەوتنی كۆتایی”.
بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵ لە كۆبونەوەی رۆژی 1ی تەمووزی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دراوە كە ناوەراستی ئەم هەفتەیە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە بەغدا، بەڵام دارا رەشید ئەمەی پشتراست نەكردەوە و تەنیا وتی “بەم زووانە شاندەكەمان دەگەڕێینەوە بەغدا بەڵام دیارنییە چ رۆژێك”.