• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ئایار 14, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
رۆژی 11ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات

رۆژی 11ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ، 11ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەهەمو بەشەكانیەوە دەست پێدەكات و ئەو قوتابیانەش توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، 1/9/2020 تاقیكردنەوە دەكەن .
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند “پێنجشەمە و هەینی دوو كۆبونەوەمان ئەنجامدا لە نێوان لیژنەی هەمانگیكاری وەزارەتە پەیوەندیارەكان تایبەت بە تاوتوێكردنی بەڕێوەچونی رەوشی تاقیكردنەوەی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی، دوای پێشەكەشكردنی هەڵسەنگاندنی وردی تەندروستی، رۆژی 11/7/2020 یەكەم رۆژی تاقیكردنەوەكانە بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی بەهەمو بەشەكانیەوە.
ئەوەشی خستەڕو، دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی بڕیاردرا تاقیكردنەوە ئەنجام بدرێن، بەڵام بە رێنمایی تەندروستییەوە، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی نێردراوە و گشتاندنی بۆ دەكرێت.
گوتیشی ، داوا لە دایكان و باوكانی قوتابیان و خوێندكاران دەكەین كەشێكی ئارام لەروی دەرونی بۆ قوتابیان و خوێندكاران بڕەخسێنن و هاتوچۆ و سەردان و چونیان بۆ شوێنی قەرەباڵغ و سەردانی كۆمەڵایەتی لەو ماوەیەدا نەبێت، ئەمەش لە پێناو سەلامەتیی قوتابیان و خوێندكاران .
باسی لەوەشكرد “لیژنەی پێویست لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی  ناوخۆ دروست كراوە بۆ سەرپەرشتی پرۆسەكە و لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەماهەنگی بەردەوامین و بەشێك لە هۆڵەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرگیراون بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیش لە پەیوەندیداین و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شارەكان لەروی تەندروستیەوە رێكاری پێویست ئەنجام دەدەن”.
راشیگەیاند ، ئەمساڵ 162 هەزار و 668 قوتابی و خوێندكاری ئامادەیی هەبون، كە 144 هەزار و 142 قوتابی و خوێندكار مافی بەشداربونیان بەدەستهێناوە و نزیكەی 18 هەزاریش مافی بەشداربونیان بەدەست نەهێناوە، ئەو قوتابی و خوێندكارانە لە 2337 هۆڵی زانكۆ و پەیمانگاكان و قوتابخانە ئەهلیەكان و هۆڵەكانی قوتابخانەكان تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدەن.
وەزیری پەروەردەی هەرێم راشیگەیاند “بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان قوتابیان پێویستە ماسك بەكاربێنن، دەستكێش ئیختیاریە، بۆ هەمو ناوەندەكانی خوێندن مادەی خاوێنكەرەوە دابین دەكەین، دوریی نێوان قوتابیان و خوێندكاران بەشێوەی تەندروستی دەبێت و گۆڕینەوەی پێنوس و هیچ پێداویستی تاقیكردنەوە رێگەپێدراو نیە، نابێت هیچ بەریەككەوتنێك هەبێت”.
دوپاتیشیكردەوە “رێنمایی پێویست دەركراوە بۆ ئەو قوتابیانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، ئەگەر نەیانتوانی تاقیكردنەوە ئەنجام بدەن، لە 1/9/2020  تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن ، ئەوانەشی لەهەردوو خول نەیانتوانی تاقیكردنەوە بكەن، ئەوا دواتر تاقیكردنەوەیان پێدەكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش تەنها پشت بە وەزارەتی تەندروستی دەبەستین”.

ShareTweetShare
Previous Post

ئەم هەفتەیە شاندی دانوستانكاری هەرێم دەچێتەوە بەغدا

Next Post

كۆریاى باكور: چیتر له‌گه‌ڵ ترامپ كۆنابینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بیكات به‌ ده‌ستكه‌وتى خۆى

بەرێوەبەر

Next Post
كۆریاى باكور: چیتر له‌گه‌ڵ ترامپ كۆنابینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بیكات به‌ ده‌ستكه‌وتى خۆى

كۆریاى باكور: چیتر له‌گه‌ڵ ترامپ كۆنابینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بیكات به‌ ده‌ستكه‌وتى خۆى

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ