حكومه‌تى كۆریاى باكور جه‌ختده‌كاته‌وه چیتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ست به گفتوگۆكان ناكاته‌وه ئه‌گه‌ر واشنتۆن واز له سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌كانى نه‌هێنێت به‌رانبه‌ری.
شوى سون هوى جێگرى یه‌كه‌مى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكور له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، چیتر له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ له‌سه‌رئاستى باڵا كۆنابنه‌وه بۆئه‌وه‌ى واى پیشان نه‌دا ده‌ستكه‌وتێكه و له‌سه‌رئاستى سیاسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه به‌ده‌ستیهێناوه، ئه‌گه‌ر له‌به‌رانبه‌ردا شتێكى جه‌وهه‌رى به‌ده‌ستنه‌هێنن.
ده‌شڵێت “بۆ ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆكان پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا واز له سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر كۆریاى باكور بهێنێت”.
پێشتر جۆن بۆڵتۆن راوێژكارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا وتبوى “ترامپ هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌دات پێش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى جارێكى دیكه له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكور كۆببێته‌وه و ئه‌وه‌ش بكات به سه‌پرایزى مانگى ئۆكتۆبه‌ر”.