
حسێن عقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت “پلانێك هه‌یه بۆ زیادكردنی داهات و چالاككردنى كه‌رتى ئابورى و حكومه‌تیش 60 رۆژى له‌به‌رده‌مدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ی ئابورى”.
عقابى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی رونكردوه‌ته‌وه، په‌رله‌مان 60 رۆژى داوه به حكومه‌ت تا پلانێكى ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئابورى پێشكه‌ش بكات، ئه‌و پلانه پێویسته به دوو ته‌وه‌ر بڕوات، یه‌كه‌م پلانێكى خێرا بۆ ئێستا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ى له‌ئارادایه، ته‌وه‌ری دووه‌میش ستراتیژییه بۆ گۆڕینى سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌تى پێش‌و.
وتیشى “پلانى ستراتیژى پێویسته ته‌ركیز له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كان بۆ به‌هێزكردنى داهاته نانه‌وتیه‌كان بكات و پشتبه‌ستن به داهاتى نه‌وت كه‌مبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش به دانانی پلانێكى جێگیر ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى بگه‌ینه ئاستى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه”.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه ده‌بێت پلانه‌كه 50%ی پشت به داهاتى نه‌وت ببه‌ستێت و 50%یش به داهاته نانه‌وتیه‌كان، هه‌روه‌ك پێویسته پلانه‌كه دیاریكراوبێت و سه‌قفێكى زه‌مه‌نی هه‌بێت، چه‌ندین بوارشیى تێدا بێت و ته‌نها بوارى باج و جۆره‌كانى نه‌بێت، به‌ڵكو بواره‌كانى دیكه‌ی ئابورى له‌خۆیبگرێت.