ناوه‌ندی (S&P Global Platts)ی تایبه‌ت به كاروباری وزه ئاشكرایكرد، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی حوزه‌یرانی رابردودا بۆ 267 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا دابه‌زیوه.
ناوه‌نده‌كه داتایه‌كی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی حوزه‌یرانی رابردودا بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتوه، له مانگی حوزه‌یرانی رابردودا ، هه‌نارده‌كردنه‌كه گه‌یشتوه‌ته 267 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، كه ئه‌وه‌ش به‌راورد به مانگی ئایاری رابردو، زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردوه.
ئه‌و زانیارییه له‌كاتێكدایه پێشتر حكومه‌تی عیراق له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئۆپێك پڵه‌س داوای كردبوو هه‌رێمی كوردستان رۆژانه زیاتر له 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده نه‌كات.
ناوه‌ندی (S&P Global Platts) ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له مانگی ئایاری رابردودا، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 368 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردوه، به‌ڵام له مانگی حوزه‌یرانی رابردودا رۆژانه 267 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده‌كردوه.
جگه له دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له به‌سڕه‌وه دابه‌زیوه. هه‌ر له مانگی حوزه‌یراندا هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق رۆژانه له 3.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌وه بۆ 2.8 ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردوه.
له ماوه‌كانی رابردودا، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاندبو، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ی هه‌رێم پابه‌ندبێت رۆژانه له 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاتر به‌رهه‌منه‌هێنێت.