له‌مڕۆ و سبه‌ینێوه پله‌كانی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه سه‌روو 40 پله‌ی سیلیزی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینیه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو ئاشكراكردوه، ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌وردایه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له هه‌ولێر 44 و سلێمانی 41 و دهۆك 42 و له كه‌ركوكیش به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 47 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
سبه‌ینێش به‌هه‌مانشێوه ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكان هه‌ر له سه‌روو 40 پله‌ی سیلیزییه‌وه ده‌بن و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌مێننه‌وه.