رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٧/٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومهتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئەنجام دا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی حکومهت، لە تەندروستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پرسی و دڵخۆشی خۆی بۆ باشتربوونی تەندروستیان دەربڕی و هیوای خواست بەزوترین كات دەست بەکاری رۆژانەی بکاتەوە. له پەیوەندییە تەلەفۆنییەکهدا، مەسرور بارزانی، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەر هاوکاریی و یارمەتییەک، کە پێویست بێت لە پێناو باشتر بوونی تەندروستی دکتۆر بەشیر حەداد و وەرگرتنی چارەسەری تەواو . لەلایەن خۆیەوە دکتۆر بەشیر حەداد، سوپاسی بهڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومهتی هەرێمی کوردستانی کرد کە سەرەڕای سەرقاڵبوونی بەکاری رۆژانەی حکومەت و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکە بووەی هەرێمی کوردستان ئەوی لە بیر بووە و لەباری تەندروستی پرسیوە. نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢٠/٧/٥