
كانیێ وێست گۆرانیبێژی ناسراوی ئه‌مریكی و هاوسه‌ری كیم كارداشیان كه‌سایه‌تی میدیا و سۆشیال میدیای ئه‌مریكی، رایگه‌یاند، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندید ده‌كات.
هه‌ر یه‌ك له كیم كارداشیان و ئیلان ماسكی خاوه‌نی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تێسلا پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی كانیێ وێست ده‌ربڕیوه.
به‌م جۆره وێست ده‌كه‌وێته كێبڕكێ له گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئێستا و كاندیدی كۆماریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه خۆی و كیم كارداشیانی هاوسه‌ری له لایه‌نگرانی ترامپ بوون.
سه‌رباری راگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره تا ئێستا كانیێ وێست به فه‌رمی ناوی خۆی تۆمارنه‌كردووه.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دوو كاندیدی سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌وانیش دۆناڵد ترامپ له كۆماریه‌كان و جۆ بایدن له دیموكراته‌كان.