هه‌زار و 100 ده‌رچوی یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگاكان داوای دامه‌زراندن له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن

ژماره‌یه‌ك له‌و ده‌رچووه‌ یه‌كه‌مانه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان، كه‌ دانه‌مه‌زراون، له‌ سلێمانی گردبوونه‌وه‌ و چونه‌ به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و داوای دامه‌زراندنیان كرد.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می ساڵی خوێندنی 2016-2017ی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ سلێمانی گردبوونه‌وه‌.
یه‌كه‌مه‌ دانه‌مه‌زراوه‌كان یاداشتێكیان خوێنده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، ژماره‌یان هه‌زار و 100 ده‌رچو ده‌بێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ خوێندنیان ته‌واوكردوه‌، هێشتا دانه‌مه‌زراون و له‌ئێستادا بێكارن و باری گوزه‌رانیان زۆرخراپه‌، ته‌نانه‌ت توشی جۆرێك له‌ نه‌خۆشیی ده‌رونی بوون، بۆیه‌ داوای دامه‌زراندنیان كرد.
یه‌كه‌مه‌ دانه‌مه‌زراوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستی ده‌رچواندا كه‌مته‌رخه‌مه‌ و پێویسته‌ ئاوڕی جدییان لێبداته‌وه‌ و دایانمه‌زرێنێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ قه‌زای رانیه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌به‌رده‌م زانكۆی راپه‌ڕین گردبونه‌وه‌.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .