ئیسرائیل مانگێكی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند، مانگێكی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كردووه‌، كه‌ بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كارده‌هێنرێت و كوالێتی ئه‌و وێنانه‌ی ده‌یانگرێت زۆربه‌رزه‌.
هه‌رچه‌ند وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ی رووننه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام رادیۆی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ به‌ وردی چالاكیه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ده‌خاته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌.
مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ ناوی ئۆفیك 16 یه‌ و له‌ رێگه‌ی موشه‌كی شاڤیتی دروستكراوی ئیسرائیله‌وه‌ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كراوه‌.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڵدان و جێگیركردنی ئه‌و موشه‌كه‌ی به‌ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ ناوبردووه‌ و جه‌ختی كردۆته‌وه‌، كه‌ باڵاده‌ستبوون و پێشكه‌وتن له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌واڵگری كاریگه‌ری ژیانیی له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ هه‌یه‌، جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌هێزكردن و پارێزگاری له‌ تواناكانی ئیسرائیل له‌سه‌رجه‌م بوار و كایه‌كاندا.

هەواڵی دواتر

هۆشیار زێباری جارێكی تر هێرش دەكات سەر دادگای فیدراڵی

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر هێرش دەكاتەوە سەر دادگای فیدراڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .