نوێترین هەواڵ

جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق: گه‌ل به‌بێ كاره‌با چۆن روبه‌ڕوى كۆرۆنا ببێته‌وه‌؟

حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت “گه‌ل چۆن روبه‌ڕوى كۆرۆنا ببێته‌وه‌ و پابه‌ندبێت به‌ مانه‌وه‌ له‌ماڵه‌وه‌ له‌كاتێكدا كاره‌با به‌رده‌وام ده‌بڕدرێت؟”.
حه‌سه‌ن كه‌عبى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له‌ وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌كات په‌له‌ بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى پچڕانى به‌رده‌وامى كاره‌با له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌تایبه‌تى له‌ نه‌خۆشخانه‌ و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كاندا.
ده‌شپرسێت: گه‌ل چۆن روبه‌ڕوى ڤایرۆسى كۆرۆنا ببێته‌وه‌ و به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌وێت و پابه‌ندى مانه‌وه‌ بێت له‌ماڵه‌وه‌؟ له‌كاتێكدا كاره‌با به‌رده‌وام له‌بڕاندایه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆریش توشبو له‌ ماڵه‌كانیاندا كه‌ره‌نتین كراون.
جێگرى یه‌كه‌می سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، زیادبونى ماوه‌ی نه‌بونى كاره‌با و كه‌مى محاویله‌كان و زۆرى كێشه‌كانى كاره‌با له‌كاتێكدایه‌ پله‌كانى گه‌رما به‌رزبونه‌ته‌وه‌ و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى رێژه‌یى راگه‌یه‌ندراوه‌، كه‌ كاریگه‌رى نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر ده‌رونى هاووڵاتیان و توشبوان به‌تایبه‌تى ده‌كات.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .