ئه‌حمه‌د داودئۆغلو پشتگیری له سیاسه‌تی توركیا ده‌كات له‌یارمه‌تیدانی حكومه‌تی ته‌بایی لیبیا، هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی به “كوێریی ستراتیژی” وه‌سفده‌كات.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو سه‌رۆكی پارتی “ئاینده”، كه به‌م دواییانه و دوای جیابونه‌وه‌ی له ئاكپارتی دایمه‌زراند، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا قسه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ریه‌كه له فه‌ره‌نسا و میسر كرد دژ به توركیا، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راست و لیبیا، داوودئۆغلو ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی پاریس و قاهیره ره‌نگدانه‌وه‌ی “كوێریی ستراتیژی”ی هه‌ریه‌كه له ئیمانوێل ماكرۆن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی-یه.
داوودئۆغلو راشیگه‌یاندووه، ئه‌و پشتگیرییه‌ی حكومه‌تی توركیا پێشكه‌شی حكومه‌تی ته‌بایی لیبیای ده‌كات به سه‌رۆكایه‌تیی فایز سه‌راج، كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دانیپێدانراوه، شه‌رعییه، ده‌شڵێت، ناتوانرێت بێ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی توركیا، هیچ سیستمێك له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبكرێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو له‌كاتێكدایه، پێشتر و ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی توركیا بووه، ستراتیژییه‌تی سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌بو و به‌م دواییه‌ش ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پارتی و داد و گه‌شه‌پێدان ده‌گرت.