مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك پرسیاری هاووڵاتیاندا، كه له رێی فه‌یسبووك و ئینستاگرامه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیان كردبوو، رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بین له گۆڕانكارییه‌كان و به‌رنامه‌مان هه‌یه هه‌موو فه‌رمانبه‌ر و هاووڵاتییه‌ك حسابی بانكی هه‌بێت و ده‌مانه‌وێت متمانه له نێوان بانك و هاووڵاتی درووست بكه‌ینه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا كه ئایا ده‌توانێت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی به بازاڕی هه‌ولێردا پیاسه بكات سه‌رۆكی حكومه‌ت وتویه‌تی، زۆر زۆرم پێخۆشه و زۆرجاریش هاتووم و له‌وانه‌یه ئێوه هه‌ستتان نه‌كردبێت. زۆر حه‌ز له ژیانی ئاسایی ده‌كه‌م. پێشم خۆش ده‌بێت هه‌ر كات گونجاو بێت بێم پیاسه‌یه‌ك بكه‌م و به بازاڕدا بڕۆم و بێگومان ئه‌مه شتێكه زۆر پێی دڵخۆش ده‌بم.
ده‌قی وه‌ڵامه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پرسیار: گۆڕانكاری ئیداری ده‌كرێت؟
مه‌سرور بارزانی: گۆڕانكاری له ئیداره پێویسته و ده‌ستمان پێكردووه. وه‌ك ده‌یبینین، گۆڕانكاری له كابینه‌ی وه‌زاری كراوه. له ئاستی پارێزگاكانیش هه‌ندێك گۆڕانكاری كراوه. بۆ خه‌ڵكی دهۆكیش وه‌ك ده‌بینن، هه‌ندێك گۆڕانكاری كراوه. پارێزگار گۆڕاوه و له هه‌ندێك به‌شی دیكه‌ی ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ش گۆڕانكاری ده‌كه‌ین.
ئه‌و گۆڕانكاریانه پێویستن بۆ پێشخستنی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم. خه‌ڵكی به‌توانا زۆره. ئه‌وانه‌ی له شوێنێك سه‌ركه‌وتوو بن، ده‌توانن له شوێنی دیكه‌ش سه‌ركه‌وتوو بن. رێگه بدرێت به خه‌ڵكی نوێ و خوێنی نوێ، تا ئه‌وانیش بتوانن خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه. به پێی ئه‌و پسپۆڕییه‌ی هه‌یانه خزمه‌تی ئه‌زموونی كوردستان بكه‌ن.
پرسیار: ئایا حكومه‌ت به‌رنامه‌ی هه‌یه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك حسابی بانكی بكه‌ن؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه به‌رنامه‌مان هه‌یه، بۆ هه‌موو هاووڵاتیانیش ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت حسابی بانكییان هه‌بێت. ئه‌مه مافی هه‌موو كه‌سێكه بتوانێت حسابی بانكی خۆی هه‌بێت. یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه متمانه له نێوان هاووڵاتی و بانكه‌كان نه‌ماوه. چه‌ندین هۆكاریش هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه. پێش هه‌موو شت ده‌بێت ئێمه كارێك بكه‌ین متمانه له نێوان هاووڵاتی و بانكه‌كان درووست بێت. به‌شێكی سیاسه‌تی نه‌ختینه په‌یوه‌سته به حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌ندێك رێكار هه‌ن، ده‌بێت ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕن. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی بانكی له هه‌رێمی كوردستان درووست بكه‌ین، تا هه‌م جێی متمانه بێت و هه‌میش بتوانێت له جیاتی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه به كاش بكرێت، هاووڵاتی بتوانێت زیاتر به كریدت كارت كار بكات و له زۆر وڵاتی پێشكه‌وتوو ئه‌مه هه‌یه و كه‌م ده‌بینین كاش به ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه بێت و ئه‌مه یه‌كێكه له به‌رنامه‌كان و ده‌مانه‌وێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و سیستمێكی پێشكه‌وتووی بانكی له هه‌رێمی كوردستان درووست بكه‌ین و هه‌موو هاووڵاتییه‌ك به فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه مافی خۆیانه حسابی بانكیان هه‌بێت.
پرسیار: ئایا ده‌توانیت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی له بازاڕی هه‌ولێر هاتوچۆ بكه‌یت..؟
مه‌سرور بارزانی: زۆر زۆرم پێخۆشه و زۆرجاریش هاتووم و له‌وانه‌یه ئێوه هه‌ستتان نه‌كردبێت. زۆر حه‌ز له ژیانی ئاسایی ده‌كه‌م. پێشم خۆش ده‌بێت هه‌ر كات گونجاو بێت بێم پیاسه‌یه‌ك بكه‌م و به بازاڕدا بڕۆم و بێگومان ئه‌مه شتێكه زۆر پێی دڵخۆش ده‌بم.
پرسیار: حه‌زت له چ خواردنێكه؟
مه‌سرور بارزانی: خواردنێكی تایبه‌تمه‌ند نییه، به‌ڵام زۆر حه‌زم له خواردنی كورده‌وارییه.