یه‌كێك له براكانی هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی براكه‌یدا رایگه‌یاند، له‌م دواییانه‌دا چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و پارچه پارچه‌كردنی له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه ئاڕاسته‌ی كرابو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌كاتی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی هیشام په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش راكێشا و رایگەیاند، “له‌م دواییانه‌دا چه‌ندینجار له‌لایه‌ن داعشه‌وه هه‌ڕه‌شه له هیشام هاشمی كراوه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێكراوه كه پارچه پارچه بكرێت”.
شه‌وی رابردو هیشام هاشمی، شاره‌زا و چاودێری بواری ئه‌منی و سیاسی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ناوچه‌ی زیونه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستدڕێژی گوللـه‌ی لێ‌کرا و كرا به‌وهۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.