سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی کوژرانی هشام هاشمییەوە راگەیاند و باس لەوە دەکات، “ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و كرده‌وه‌یه‌دا هه‌بووه راپێچی دادگا دەکەین و رێگا ناده‌ین جارێكی دیكه كرده‌وه‌كانی كوشتن بگه‌ڕێته‌وه عێراق.”
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەدوای کوشتنی هاشمی یەکەمین هەڵوێستی خۆی راگەیاند و باس لەوەدەکات، “به‌و نیگه‌رانی و دڵته‌نگیه‌وه هه‌واڵی شه‌هیدكردنی شاره‌زای ستراتیژی دکتۆر هشام هاشمیمان پێگه‌یشت، خوای گه‌وره لێی خۆشبێت، كه له‌سه‌ر ده‌ستی گروپێكی چه‌كداری كوژرا.” باسی لەوەشکردوو، “هاشمی یه‌كێك بوو له بنیادنه‌رانی بیروڕا له‌مه‌یدانی نیشتمانیدا، ده‌نگێكی پشتیوانی هێزه پاڵه‌وانه‌كانمان بوو لهجهنگهكانیان به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانی داعش، هاوكار و پشتیوانێكی زۆری ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی گفتوگۆ سیاسی و ئه‌منیه گرنگه‌كان بوو”. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “پرسه و نیگه‌رانیه‌كی قوڵ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی هاشمی ده‌كه‌م”، دەشڵێت، “به‌ڵێنده‌ده‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و رووداوه‌دا هه‌بووه ده‌ستگیربكه‌ین و بیانده‌ینه دادگا، رێگا ناده‌ین جارێكی دیكه كرده‌وه‌كانی كوشتن بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق تێكبدات.” ئەوەشی خستووەتەڕوو، “هێزه ئه‌منیه‌كان كه‌مته‌رخه‌می نانوێنن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ راوه‌دونانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، به ته‌واوی توانامانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ژێرده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، هیچ هێزێكیش له‌سه‌روی یاساوه نابێت.” ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ هشام هاشمی چاودێری سیاسی و پسپۆڕی ئەمنی، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەناوچەی (زەیونە)ی بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەنساسراوەوە تیرۆرکرا.