بۆ یەكەمجار لەمێژوی وەرزشدا.. گرێبەستێكی مێژویی 500 ملیۆن دۆلاری ئەنجامدرا

بۆ یەكەمجار لە مێژودا گرێبەستێكی وەرزشی 500 ملیۆن دۆلاری ئەنجامدرا و بەوەش ئەو گرێبەستە بوە گرانبەهاترین گرێبەستی وەرزشی لە مێژودا.
رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە “پاتریك ماهۆمێز”ی تەمەن 24 ساڵ و یاریزانی “تۆپی پێی ئەمریكی” گرێبەستێكی نوێی لەگەڵا یانەكەیدا “Kansas City Chiefs” ئەنجامداوە بۆ ماوەی 10 ساڵ و لەساڵی 2031 كۆتایی دێت.
ئەوەش هاتوە، لەماوەی ئەو 10 ساڵەدا پاتریك پارەی تەواوی گرێبەستەكەی كە 503 ملیۆن دۆلارە وەردەگرێت، ئەو یاریزانە توانی یەكەم پاڵەوانێتی بۆ یانەكەی لەماوەی 50 ساڵدا بەدەستبهێنێت.
لای خۆیشیەوە “كلارك هانت” سەرۆكی یانەكە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، پاتریك لەو كاتەوەی پەیوەندی بە یانەكەوە كردوە گەشەیەكی زۆری كردوە و بوە بە یەكێك لەو یاریزانانەی هەوڵێكی زۆردەدات.
پێش ئەو گرێبەستە، نەیمار دا سیلڤای یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی گرانبەهاترین گرێبەستی وەرزشی بوو لە جیهاندا كاتێك بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار (كە نرخی شكاندنی گرێبەستەكەی بوو) لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە رویكردە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .