سه‌رۆكی به‌رازیل كه به‌رده‌وام مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنای به كه‌م داده‌نا، تووشی ڤایرۆسهكهبوو.
میدیاكانی به‌رازیل بڵاویان كرده‌وه، دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی وه‌ك تای به‌رز، ژائیر بولسونارۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ چوار جار پشكنینی كۆرۆنای كردووه و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌رێنی بووه.
سه‌رۆكی به‌رازیل پێشتر كۆرۆنای به په‌تا و هه‌ڵامه‌تێكی ئاسایی ناوبردبوو، هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆی بۆ رێكاره‌كانی خۆپارێزی و كه‌ره‌نتین ده‌ربڕیبوو، به‌و پێی بڕوای وابوو زیان به ئابوری وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نن.
بولسونارۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تووشبوونی به كۆرۆنا رایگه‌یاند، له ئێستادا تاكه‌ی دابه‌زیوه و هه‌ست به باشتربوونی باری ته‌ندروستی ده‌كات.
تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و 650 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا و زیاتر له 66 هه‌زار حاڵه‌تی مردن به‌و ڤایرۆسه له به‌رازیل تۆمار كراون.