فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ده‌ڵێت، ناوبراو داوایكردووه ئه‌مریكا له عیراق بمێنێته‌وه، به گهشبینیشهوه له هه‌نگاو و ره‌فتاره‌كانی كازمی ده‌ڕوانێت.
دوێنێ سێشه‌ممه جه‌نه‌راڵ كینیس ماكێنزی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوه‌وه، دوای كۆبونه‌وه‌كه، ماكێنزی به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاندووه، له عیراق خواستێكی به‌په‌له بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نییه و عیراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵیاندا بمێننه‌وه.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌شڵێت، مسته‌فا كازمی پێی خستوه‌ته كێڵگه‌یه‌كی مین، بۆیه ماكنزی پێی وایه پێویسته وڵاته‌كه‌ی هاوكاریی ناوبراو بكات، ئاشكراشیكرد، بۆ رزگاربوون له‌و مه‌ترسیه، كازمی داوای مانه‌وه‌ی ئه‌مریكای كردووه.
ماكێنزی راشیگه‌یاندووه، كازمی هه‌وڵ ده‌دات باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدۆزێته‌وه، بۆیه ده‌كرێت ئه‌مریكا بگاته ئه‌نجامێكی شیاو له‌گه‌ڵ كازمیدا بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا به گهشبینیشهوه له هه‌نگاو و ره‌فتاره‌كانی مسته‌فا كازمی ده‌ڕوانێت.