لێكۆڵه‌رێكی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی عیراق له‌پشت تیرۆركردنی كهسایهتییهكانهوهن، كه ده‌یانه‌وێت دۆخی وڵاته‌كه وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه و نایانه‌وێت سه‌قامگیری له وڵات‌دا هه‌بێت.
د. ئه‌حمه‌د وهرتى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ئاینده بۆ لێكۆڵینه‌وه، له‌باره‌ی كوشتنی هیشام هاشمى توێژه‌ر و شرۆڤه‌كار و ئه‌و پرۆسه‌ی تیرۆركردنانهی له عیراقدا هه‌ن، له‌لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌و زنجیره تیرۆركردنانهی له رابردودا هه‌بون ئه‌و گروپانه له‌پشتیانه‌وه‌ن، كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه بارودۆخى عیراق به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا بمێنێته‌وه و نایانه‌وێت سه‌قامگیرى له وڵاته‌كه‌دا هه‌بێت.
ئه‌حمه‌د وهرتى راشیگه‌یاند، ته‌نانه‌ت مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى خودی مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، به‌تایبه‌ت، كه رایگه‌یاندوه ده‌بێت چه‌ك له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت و گروپه چه‌كداره‌كان ته‌سلیمى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت بن، له‌به‌رانبه‌ردا به ئاشكرا حزبوڵڵاى عیراقى و گروپهكانى دیكه‌ی حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه‌یان له كازمى كردوه، كه نابێت ئه‌و هه‌نگاوانه بنێت.
سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ئاینده بۆ لێكۆڵینه‌وه پێیشیوایه، ئه‌گه‌ر مسته‌فا كازمی بتوانێت ئه‌وانه‌ی له‌پشتی ئه‌و تیرۆركردنهوه بون، بیانداته دادگا، ئه‌وا هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه‌ی و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویه‌تی.