
بەهۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر دەروێش و موریدانی تەریقەتی قادری لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە بۆ ناو سنووری هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەروازەکە داخرا.
له‌وباره‌یه‌وه لیوا مه‌ریوان شێخ كه‌مال، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رایگه‌یاندوه، “به فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به رووی هه‌موو جموجۆڵێكدا داخرا”.
ناوبراو وتیشی: “به مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی به‌هۆی هاتنی ده‌روێشان و موریدانی ته‌ریقه‌تی قادری رووی له مه‌رزه‌كه كردووه، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، لای خۆشمانه‌وه لایه‌نی ئێرانمان له داخستنی مه‌رزه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر”.
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه هەزاران دەروێشی شێخ محەممەدی کەسنەزانی بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری کەسنەزانی سنووری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیان تێپەڕاند، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی 4ی تەممووزی 2020، شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.