پۆلیسی هۆڵه‌ندا شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دانی مرۆڤ له نزیك سنوری وڵاته‌كه‌یان و به‌لجیكا ده‌دۆزنه‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌سیش ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر چه‌ناڵی خۆی له یوتیوب بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی خستوه‌ته‌ڕو، كه هێزه‌كان چونه‌ته نێو بینایه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ر سنوری وڵاته‌كه‌یان و به‌لجیكا و ژماره‌یه‌ك كۆنتێنه‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌نێویاندا ژوری ئه‌شكه‌نجه‌دان دروستكراون و كورسـی پـزیشكی ددان، مقه‌ست، موشار، كه‌له‌پچه و توره‌كه‌یان تێدابوه.
ژوره‌كانی نێو كۆنتێنه‌ره‌كان له ناوه‌وه به‌جۆرێك داپـۆشراون تا هاوار و ده‌نگی قوربانیـیه‌كان نه‌گه‌نه ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا كامێرای چاودێرییان تێدا دانراوه. پـۆلیس باس له‌وه ده‌كات له رێی ئه‌و كامێرایانه‌وه به شوێنه‌كه‌ی زانیوه، كه به ئینته‌رنێته‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
هه‌ر له پرۆسه‌كه‌دا پـۆلیس ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دزراو له‌گه‌ڵ 25 پارچه چه‌ك كه بریتیبون له ده‌مانچه و كلاشینكۆڤ، له‌گه‌ڵ 8 تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ری كۆكایین و هه‌زار و 200 كیلۆگرام ماده‌ی میپامینی كریستاڵی. له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هۆڵه‌نداش شه‌ش كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به‌و شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دانه ده‌ستگیركراون.
ده‌زگاكانی ئاسایش و پـۆلیس له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا له مانگی چواره‌وه ده‌ستیانكردوه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر باندێكی تاوانكاری به ناوی Lemont26.
پاش ئه‌وه‌ی پـۆلیسی فه‌ره‌نسا توانی بچێته ناو تۆڕێكی په‌یوه‌ندی كۆدكراو له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كه به “EncroChat” ناسراوه، ئه‌ندامانی بانده‌كه ئاشكرابون، چونكه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تۆڕه‌وه په‌یوه‌ندییان به‌ستبو.
دوای ئاشكراكردنی ئه‌و تۆڕی په‌یوه‌ندییه، نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌سـتگیركراون و ده‌ستگیراوه‌به‌سه‌ر 27 تۆن له ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێوان هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا.