نوێترین هەواڵ

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌.. كێ‌ مەترسی مردنی بە كۆرۆنای لەسەرە؟

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌، كە لەسەر زیاتر لە 17 ملیۆن كەس ئەنجامدراوە، دەریدەخات گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرەڕای بارودۆخی تەندروستیی كەسی توشبو، پەیوەندی بە تەمەن و جۆری رەگەز و نەژادیشەوە هەیە.
بەپێی لێكۆڵینەوە نوێیەكە، كە گۆڤاری “نەیچە”ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، تەمەن، جۆری رەگەز، نەژاد و بارودۆخی تەندروستی لە دیارترین ئەو هۆكارانەن، كە كاریگەرییان لەسەر گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا هەیە.
لای خۆیشیەوە “ئۆشیشی میشێل” شارەزای تەندروستی گشتی لە زانكۆی ئێلینۆی لە شیكاگۆ سەبارەت بە لێكۆڵینەوەكە وتویەتی “زۆرینەی ئەو زانیاریانە پێشتر دەیزانین، بەڵام قەبارەی لێكۆڵینەوەكە بە تەنها گرنگییەكی زۆری هەیە”.
لە لێكۆڵینەوەكەدا زانایان داتای تەندروستی زیاتر لە 17 ملیۆن و 280 هەزار كەسیان وەرگرتوە، كە نزیكەی 40%ی دانیشتوانی ئینگلتەرا دەكات و گەیشتوە بەو دەرئەنجامەی تەمەن، جۆری رەگەز و نەژادیش كاریگەرییان لەسەر گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .